١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٢:٤٦
6408 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/ مەرگی 98 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6908 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 98 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 56  هەزار و 360   کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 29    هەزار و 22 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 88 هەزار و 456  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.